ئەمەریكا پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانی لە عێراق دەكات

:: PM:05:57:03/10/2026 ‌

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پیرۆزبایی لە عێراق دەكات بە بۆنەی رۆژی نیشتمانی و دووپات لە پابەندیی وڵاتەكەی بە هاوبەشیی دووقۆڵی و سەقامگیری و سەروەریی عێراق دەكاتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانی ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانی عێراقی كرد، كە دەكاتە 3ی تشرینی یەكەم، ستایشی قووڵی پێوەندییە مێژووییەكان و هێزی گەلی عێراق و دەستكەوتەكانی كرد، رۆبیۆ ئاماژەی بۆ سەردانەكەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتن لە مانگی تەمووزی رابردوو و كۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی كرد، كە بەرجەستەی توندی پێوەندیی دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵات و پابەندیی هاوبەش بە بنیاتنانی دواڕۆژێكی گەشاوە دەكات.  

روونی كردەوە، ئەو هاوبەشییە ئابوورییەی لە میانی سەردانەكە هاتە راگەیاندن، بەرجەستەی هاریكاریی فرەوانی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان كۆمپانیاكانی ئەمەریكا و عێراق دەكات، رۆبیۆ پێشوازی لە هەوڵە بەردەوامەكانی عێراق بۆ بەهێزكردنی سەروەری و سەقامگیری ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە كرد. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل