نێچیرڤان بارزانی: باشترین میراتی مام جەلال تەبایی و یەكڕیزییە

وێنەیەكی ئەرشیڤی، نێچیرڤان بارزانی و جەلال تاڵەبانی
:: PM:06:38:03/10/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە ساڵوەگەڕی كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی بڵاو كردەوە.

لە پەیامەكەدا هاتووە، لە ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانیدا، بەوپەڕی ڕێز و پێزانینەوە یادی سەركردەیەكی گەورەی نیشتمانی دەكەینەوە كە ژیانی خۆی بۆ خەبات لەپێناو مافەكانی گەلی كوردستان و خزمەتكردنی عێراق تەرخان كرد و لە سەختترین قۆناغەكاندا دەنگی گفتوگۆ، لێكگەیشتن و كاری پێكەوەیی بوو.

" باشترین وەفاداری بۆ یاد و میراتی مام جەلال ئەوەیە كە گفتوگۆ، تەبایی و یەكڕیزی بكەینە ڕێگەی چارەسەركردنی ناكۆكییەكان و پێكەوە كار بكەین بۆ پاراستنی ماف و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان و چەسپاندنی هاوبەشی و سەقامگیری لە عێراق" سەرۆكی هەرێمی كوردستان وای نووسیوە. 

جەلال تاڵەبانی رۆژی 3/10/2017 لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد و دواتر لە رێوڕەسمێكدا تەرمەكەی گەڕێنرایەوە كوردستان و لە گردی دەباشانی سلێمانی بە خاك سپێردرا.



وشە - وشه‌