دووركەوتنەوە لە سێكس چۆن كار لە توانای وەچەخستنەوە دەكات؟

:: PM:07:36:03/10/2026 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ دەری دەخات كە دووركەوتنەوە لە سێكس كار لە توانای وەچەخستنەوەی پیاو دەكات، دووپاتی كردەوە كە ئەنجامدانی رێكوپێكی پرۆسەكە، رۆڵی گرنگی لە باشكردنی كوالێتیی سپێرم و زیادبوونی هەلی منداڵبوون هەیە.

بەپێی توێژینەوەكە، پێوەندییەكی راستەوخۆ لە نێوان هاتنەدەرەوەی تۆ و تەندروستیی سپێرم هەیە، دەركەوت كە مانەوەی سپێرم لە ناو لەش بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ، دەبێتە هۆی تێكچوون و كەمبوونەوەی كواڵێتی سپێرم، بێ رەچاوكردنی تەمەنی پیاوەكە.

توێژەران ئاماژە دەكەن كە دووركەوتنەوە لە پرۆسەی سێكس، دەبێتە هۆی تێكچوونی ترشی ناوەكی "دی ئێن ئەی"ی سپێرمەكان، هاوكات زیادبوونی ئاستی ئەركی ئۆكساندن و كەمبوونەوەی توانای جووڵانەوەی سپێرم و توانای بۆ مانەوە، ئەوەش بە نەرێنی كار دەكاتە سەر هەڵی وەچەخستنەوە و دروستبوونی هێلكەی پیتراو و كۆرپەلە. 

د. ریبیكا دین پزیشكی پسپۆڕی پێوەندیی هاوسەری ئاماژە دەكات كە بەهۆی جووڵانەوە و چالاكییان، سپێرمەكان بە خێرایی وزەیان ون دەكەن، توانای چاككردنەوەی خۆیان سنووردار دەبێت، ئەوەش وا دەكات مانەوەیان بۆ ماوەیەكی زۆر لە ناو لەشدا توانایان كەمتر ببێتەوە بە بەراورد بە خانەكانی تر، بۆیە ئەنجامدانی سێكس بە رێكوپێكی لە پرۆسەی وەچەخستنەوە كاریگەرە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل