سبەی گەشتە ئاسمانییەكانی ئێران بەرەو نەجەف دەست پێ دەكەنەوە

:: PM:08:41:03/10/2026 ‌

گوتەبێژ بە ناوی رێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنیی ئێران رای گەیاند كە بڕیارە سبەی یەكشەم گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان ئێران و عێراق بەرەو فڕۆكەخانەی نەجەف دەست پێ بكاتەوە، لە رێگەی گۆمپانیاكانی عێراقی و ئێرانی.

ئەمڕۆ شەموو مەجید ئاخوان گوتەبێژ بە ناوی رێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنیی ئێران رای گەیاند، دەست پێكردنەوەی گەشتەكان بڕیاری بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵاتە و سبەی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانیی عێراق و ئێران دەست بە گەشتە ئاسمانییەكانیان لە نێوان هەردوو وڵات دەكەنەوە، داوای لە گەشتیاران كرد بۆ دڵنیابوونەوە لە گەشتەكانیان و وادەی فڕینی فڕۆكەكانیان بەر لە چوونیان بۆ فڕۆكەخانە.

ئەمڕۆ باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق سوپاسی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كرد بۆ بڕیاری دەست پێكردنەوەی 40 گەشتی ئاسمانی رۆژانە لە نێوان عێراق و ئێران لە رێگەی فڕۆكەخانەی نەجەف، دوێنێ حكوومەتی عێراق رای گەیاند كە رێككەوتن كراوە و رێگە بە 40 گەشتی رۆژانەی ئاسمانی لە ئێرانەوە و بەرەو ئێران لە فڕۆكەخانەی نەجەف بدرێت، جیا لە كۆمپانیای "ماهان"ی ئێرانی.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل