وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا: هەناردەی نەوتی ئێران گەیشتووەتە سفر

:: PM:10:01:03/10/2026 ‌
ئەمڕۆ شەموو سێی تشرینی یەکەمی 2026، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ڕای گەیاند کە گۆشەگیرکردنی ئێران لە ڕووی ئابوورییەوە گەیشتووەتە قۆناغێکی بێوێنە، بە جۆرێک ئەمەریکا 1.1 ملیار بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە هەناردە کردووە، لە بەرانبەردا هەناردەی نەوتی ئێران گەیشتووەتە سفر.

سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئاکسیۆس گوتی، گۆشەگیرکردنیان لە ڕووی ئابوورییەوە بە شێوازێکە کە پێشتر هەرگیز ڕووی نەداوە.

ئاماژەی بەوەیش کرد، لە ئێستەدا، ئەنجامەکە لە ژمارەی بەرمیلە نەوتەکانی کە لە گەرووی هورمز دەردەچن، ئەمەریکا نێزیکەی 1.1 ملیار بەرمیل و ئێرانیش سفر بەرمیلە.

زیاتر گوتی، بۆ یەکەم جار لە مێژوودا لەوەتەی دەستیان بە دەرهێنانی نەوت کردووە، ئەم هەفتەیە هیچ نەوتێکیان لەسەر ئاو نابێت و هیچ داهاتێکیان نابێت.


وشە - پۆڵا مەحموود