به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.9 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر ناوچه‌ی سۆمباوای له ئه‌نده‌نووسیا هه‌ژاند.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی جیۆلۆجی ئه‌ڵمانیا بڵاوی كرده‌وه،
بوومه‌له‌رزه‌كه سه‌عات 22:55 خوله‌ك به كاتی گرینچ ڕوویداوه و قووڵییه‌كه‌ی 10 كیلۆمه‌تر بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان شوێنی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌كه ده‌كه‌وێته 9.69 پله‌ی باشوور و 118.93 پله‌ی ڕۆژهه‌ڵات.
تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی بوونی قوربانی و زیانی مادی له ئه‌نجامی ڕوودانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
دوورگه‌ی سۆمباوا ده‌كه‌وێته هه‌رێمی نۆسا ته‌نگارای ڕۆژئاوا و یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی ئه‌نده‌نووسیا كه به‌رده‌وام دیارده‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی لێ ڕوو ده‌دات.