وه‌زاره‌تی به‌رگری سعوودیه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڵاوی كرده‌وه، به‌رپه‌رچی هێرشێكی مووشه‌كی بالیستیكی حووسییه‌كانیان داوه‌ته‌وه، كه به ئاراسته‌ی باكوری ڕیازی پایته‌ختی وڵات هاوێژراوه. گرووپی حووسییه‌كانیش دووپاتیان كرده‌وه، كه ویستوویانه فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌لیك خالیدی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌نه ئامانج.
تركی مالیكی گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری
سعوودیه بڵاوی كرده‌وه، مووشه‌كێكی بالیستیك كه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه ئاراسته كرابوو، له ئاسمان به‌رپه‌رچمان دایه‌وه و تێكشكێنرا و ئامانجه‌كه‌یشی باكوری شاری ڕیاز بوو.
زیاتر گوتی، سیسته‌می هه‌واڵگری هاوپه‌یمانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حووسییه‌كان، به دواداچوونی بۆ شوێنی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كه كرد و ده‌ركه‌وت له سه‌نعاوه هه‌ڵدراوه و به دڵنیاییه‌وه سه‌كۆكه‌ی وێران ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه یه‌حیا سه‌ریع گوته‌بێژ به ناوی حووسییه‌كان گوتی، ئامانجی هه‌ڵدانی مووشه‌كه بالیستییه‌كه به ئاراسته‌ی ڕیاز، بریتی بوو له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌لیك خالد.
ئاماژه‌ی داوه، هێزه‌كانمان كه‌مێك به‌ر له ئێسته فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌لیك خالیدی نێوده‌وڵه‌تییان له ڕیاز به مووشه‌ك بۆردمانكرد، حوسییه‌كان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نه‌خستووه‌ته ڕوو، بیسه‌لمێنێت كه مووشه‌كه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.