كچی سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق: ئێستە زانیتان مەسروور بارزانی خەمی چی بوو؟

:: AM:11:11:07/10/2026 ‌
شیرین فوئاد مەعسووم رای دەگەیەنێت، بیرتانە هەفتەیەك پێش ئێستە مەسروور بارزانی و سەرۆك بارزانی لەبارەی دۆخی عێراق هۆشدارییان دا، ئەوكاتە كەسانێك پێشبینیی ئەوەیان نەكردبوو، ئەمڕۆ روو دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەم حەوتی تشرینی یەكەم، شیرین فوئاد مەعسووم كچی سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق دەڵێت، بیرتان دەهێنمەوە، یەك هەفتە نابێ، جەنابی سەرۆك بارزانی چاوپێكەوتنێكی كرد لە كەناڵی شەرقیەی عێراقی، دوای ئەویش سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانی لێدوانی ڕۆژنامەوانی دا لە ڕۆژنامەیەكی بیانی.

شیرین ئاماژە بەوەش دەكات، ئەوكات  لە شەقامی سیاسیی عێراقی و هەرێمی كوردستانیش، هەرچی جاش و خەفیفە و دژە كورد هەبوون، دەیانگوت شام شەریفە و پێویست نییە بترسێن، عێراق ئارامە، بۆیە ئێستە زانیتان سەرۆك خەمی چییەتی؟ ڕوونە برا گەورە ڕووی قسەكانی بۆ كوێ بوو؟.

شیرین فوئاد مەعسووم لە قسەكانی دەڵێت، بۆیە ئەوە بزانن هێشتا سەرەتایە، دوای داڕمانی ئابووری چاوەڕێی شتی تریش بكەن، هەروەها كشانەوەی ئەمەریكا باجی هەیە، هێشتا باجەكەی ماوە، زیاتریش ڕوو دەدات.

لە كۆتایی قسەكانی رای دەگەیەنێت، ئەمەی دەینووسم بڵاوكرنەوەی ترس نییە، بەڵام تكایە بزانن كێ سەرۆك و كێ خەمخۆرە، هاژوهوژی پشت مۆبایل و بەناو ئۆپۆزسیۆنی ئێواران درۆیە، بڕواتان بە خوا و گەل و سەرۆك هەبێ، ئەوەش تێدەپەڕێت.


وشە - رامیار جەواد