وردەكاریی بودجەی 2027ی عێراق بڵاو بووەوە.. كورتهێنان 43 تریلیۆن دینارە

:: AM:11:48:07/10/2026 ‌
پسپۆرێكی ئابووری ژمارە سەرەتاییەكانی پڕۆژە بودجەی 2027ی عێراق بڵاو دەكاتەوە و ئاماژەی داوە، كۆی گشتیی بودجەی ساڵی داهاتوو 217 تریلیۆن و 239 ملیۆن دینارە، داهاتی گشتیی ساڵی داهاتوویش بە 174 تریلیۆن و 234 ملیۆن دینار خەمڵێنراوە.

بەگوێرەی ژمارەكانی ڕەشنووسی بودجەی 2027، خەرجی گشتیی ساڵی داهاتوو 47 تریلیۆن و 897 ملیۆن دینارە و تێچووی وەبەرهێنان 169 تریلیۆن دینارە بە خەرجی بەكارخستنەوەیش. هاوكات قەرەبوو و تێچووی مووچەی كارمەندانی هەمیشەیی 68 تریلیۆن و 125 ملیۆن دینارە، بە بەراورد لەگەڵ ئەمساڵ هەشت تریلیۆن و 951 ملیۆن دینار زیادی كردووە، پشكی چاودێریی كۆمەڵایەتیش بە 33 تریلیۆن و 32 ملیۆن دینار هەژمار كراوە، زیادەی هەشت تریلیۆن و 329 ملیۆن دیناری خراوەتەسەر.

نەبیل مەرسوومی پسپۆری ئابووری ئەو داتایانەی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێ، كۆی گشتیی داهاتی ساڵی داهاتوو بە 174 تریلیۆن و 157 ملیۆن دینار خەمڵێنراوە، لەو ڕێژەیە 144  تریلیۆن و 720 ملیۆن داهاتی نەوتە و 29 تریلیۆن و 514 ملیۆنیش داهاتی نانەوتی.

هاوكات بۆ ساڵی داهاتوویش نرخی دۆلار بە بەرزی دەمێنێتەوە، بانكی ناوەندی دۆلارێك بە هەزار و 500 دینار بە وەزارەتی دارایی و بە هەزار و 510 دینار بە بانكەكان و هەزار و 520 دینار بە هاووڵاتییان دەفرۆشێتەوە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د