له ئه‌نجامی شه‌پۆلێكی بۆردمانی ڕووسیا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئۆكراینا، 28 كه‌س كوژران و پێنج له كوژراوه‌كانیش منداڵن، ڤۆلۆدیمێر زیلنسكی سه‌رۆكی ئۆكراینایش، هێرشه‌كه‌ی به توند‌وتیژترین په‌لامار بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ناوبرد.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ مووشه‌كێكی
رووسیا به‌ر ته‌لارێكی نیشته‌جێبوون له شاری بریلۆكی له ناوچه‌ی چیرنیگیڤ له باكوری ئۆكراینا كه‌وت، به‌وهۆیه‌وه 28 كه‌س كوژران. كه له نێو كوژراون پێنجیان منداڵ و سێ له منداڵه‌كان ته‌مه‌نیان كه‌متر بوو له ساڵێك.
تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و به‌هاناوه‌چوون خه‌ریكی هه‌ڵدانه‌وه‌ی دارووپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كه‌ن، تا به دوای ته‌رم و كه‌سانی تر بگه‌ڕێن، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كه كه‌وتبنه ژێر پاشماوه‌ی داڕووخاوی باڵه‌خانه‌كه‌وه.
ڤۆلۆدیمێر زیلنسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا په‌لاماره‌كه‌ی ڕووسیای به هێرشێكی دڕندانه ناوبرد و دووپاتی كرده‌وه، هێزه‌كانی ڕووسیا 70 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی 12 شوێنی جیا جیا كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هێزی ئاسمانی ئۆكراینا ئاشكرای كرد، به‌لایه‌نی كه‌م 50 مووشه‌ك و 130 درۆنیان له ئاسمان تۆمار كردووه و به‌رپه‌رچی پێنج مووشه‌كی بالیستیك و 39 مووشه‌كی كرۆز و 100 درۆنیان داوه‌ته‌وه.