تره‌مپ: شیاوی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتیم

:: AM:08:11:08/10/2026 ‌
ڕۆژێك به‌ر له‌ ئاشكراكردنی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كانی نۆبل، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، شیاوی ئه‌وه‌م خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتی 2026م پێ بدرێت، به‌ڵام گومانم هه‌یه‌، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ به‌ ڕاسته‌قینه‌ ببێته‌ پشكی من.

له‌ نووسینگه‌ی سپی نێو كۆشكی سپی، تره‌مپ بۆ ڕۆژنامه‌وانان قسه‌ی كرد و باسی له‌ بڕیاره‌انی لیژنه‌ی خه‌ڵاتی نۆبلی نه‌رویجی كرد، كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ینی خه‌ڵاته‌كه‌ دابه‌ش بكرێت و براوه‌انی ڕابگه‌یه‌نرێن،گوتی، نازانم بڕیاری چی ده‌ده‌ن، ئه‌وان پێگه‌یه‌كیان هه‌یه‌ و له‌و باوه‌ڕه‌دام خه‌ڵاتی نۆبل به‌ كه‌سانی هاوشێوه‌ی من نابه‌خشن.

زیاتر گوتی، ئێسته‌ كاتیه‌تی و پێشتریش هه‌ستم به‌ خۆشی كرد، كاتێك ڕێبه‌ری ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزوێلا ماریا كۆرینا ماچادۆ خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتی 2025ی وه‌رگرت، ئه‌و به‌منی گوت، كه‌ هیچ كه‌س له‌ تره‌مپ شیاوتر نییه‌، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌.

تره‌مپ ده‌ڵێ، من شیاوی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌م، له‌ دوای بوونم به‌ سه‌رۆك له‌ خولی یه‌كه‌م و ئێسته‌یش هه‌شت ململانێی قورسی نێوده‌وڵه‌تیم یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه‌.

پێشتر وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ سه‌رانی كه‌مبۆدیا و ئیسرائیل و پاكستان تره‌مپیان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتی كاندیدكردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌ فه‌رمی پشتڕاستنه‌كراوه‌ته‌وه‌.


وشە - باز ئه‌حمه‌د