ده‌سته‌ی ئۆپراسیۆنی بازرگانی ده‌ریایی به‌ریتانیا بڵاوی كرده‌وه، شه‌وی ڕابردوو له كه‌ناراوه‌كانی قه‌ته‌ر مووشه‌كی نه‌ناسراو به‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر كه‌وت و ده‌نگۆی كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانیش له ئه‌نجامی هێرشی مووشه‌كه نه‌ناسراوه‌كه بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كه بوونی هه‌یه.
به گوێره‌ی
ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌ی ئۆپراسیۆنی بازرگانی ده‌ریایی به‌ریتانیا، هێرشه‌كه له نزیك كه‌ناراوه‌كانی باكوری قه‌ته‌ر بووه و به چه‌ند مووشه‌كێك كه‌شتییه‌كه بۆردمانكراوه و قوربانیشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، به دیاریكراوی ڕووداوه‌كه له 94 كیلۆمه‌تر له كه‌ناراوه‌كانی قه‌ته‌ر دوور بووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌یش له ئاماده‌باشی و دۆخی لێكۆڵینه‌وه‌دان، تا ئێسته‌یش ناو و ناسنامه‌ی كه‌شتییه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌م هێرشه له كاتێكدایه پێرێ سێشه‌م هیندستان ئاشكرای كرد، كه‌شتییه‌كی كه هه‌ڵگری ئاڵای په‌نه‌ما بووه بۆردمانكراوه و به‌وهۆیه‌وه‌یش 12 ئه‌ندامی تیمی كه‌شتییه‌كه برینداربوون، له‌وكاته‌ی كه‌شتییه‌كه ویستوویه‌تی به گه‌رووی هورمز بپه‌ڕێته‌وه و له نزیك كه‌ناراوه‌كانی سوڵتاننشینی عومان بۆردمانكراوه و برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته شاری خه‌صبی عومان تا چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێت.