هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ هەینی نۆى ئۆکتۆبەرى 2026 ڕای گەیاند، کەشتییەکی گازهەڵگریان لە باشووری گەرووی هورمز کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە ژووری بزوێنەری کەشتییەکە کەوتووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هێزی دەریایی سوپای پاسداراندا هاتووە، بۆیە هێرشمان کردووەتە سەر کەشتییەکە، چونکە هەوڵی داوە لە "ڕێڕەوێکی نایاسایی" تێپەڕ ببێت.
لە راگەیەندراوەیەکەیاندا ئاماژە بەوە نەکراوە کە ئەم کەشتییە هى چ وڵاتێکە و قەبارەی زیانەکانیشی ئاشکرا نەکراوە.
ئێران دەڵێ، گەرووی هورمز ناکرێتەوە تا مەرجەکانی تاران جێبەجێ نەکرێت، لە بەرانبەردا سێنتکۆمی ئەمەریکا دەڵێ کەشتییەکان بەردەوامن لە هاتوچۆکردن.