په‌رله‌مانتارێكی پێشوو ئاشكرای كرد، دوای دوو ڕۆژ له به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار، ئێسته لێكگه‌یشتنی سیاسی هه‌یه كه دوو وه‌زاره‌تی تر بۆ حكوومه‌تی زه‌یدی زیاد بكرێن، ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێگه‌ی پرسیار له‌باره‌ی نهێنی پشت زیادكردنی وه‌زاره‌ته‌كان، له كاتێكدا وڵات له ته‌نگژه‌ی ئابووریدایه و زیادكردنی وه‌زاره‌تی تر واته زیاتركردنی خه‌رجی گشتی.
ئه‌میر مه‌عمووری په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له پۆستێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك
نووسیویه‌تی، هه‌وڵ هه‌یه دوو وه‌زاره‌تی تر له حكوومه‌تی زه‌یدی زیاتر بكرێت، یه‌كێكیان به ناوی وه‌زاره‌تی ژیری ده‌ستكرد و ئه‌وه‌ی تریش جیاكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و گه‌شتوگوزار بۆ دوو وه‌زاره‌تی جیا، كه ئێسته یه‌ك وه‌زاره‌تن.
ئاماژه‌ی داوه، ئامانجی ئه‌و زیادكردنه بۆ ڕازیكردنی حزبه‌كان و ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی به‌شبه‌شێنه‌ی لایه‌نه‌كانه له نێو حكوومه‌تی زه‌یدی و بۆ ڕازیكردنیان كارێكی له‌مجۆره ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه ئه‌مه جێگه‌ی پرسیاره كه ته‌نگژه‌ی دارایی هه‌یه و خه‌رجی گشتیش به زیادكردنی دوو وه‌زاره‌تی تر هێنده‌ی تر زیاد ده‌كرێت.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و زانیارییانه نوری دلێمی وه‌زیری پێشووی پلادانانی عێراق گوتی، عێراق له‌و قۆناغه‌ی ئێسته پێویستی به زیادكردنی وه‌زاره‌تی تر نییه، بگره پێویسته دووباره وه‌زاره‌ته‌كان كه‌م بكاته‌وه، تا خه‌رجی گشتی كه‌متر ببێته‌وه.