ئان كارسن شاعیری كەنەدی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بۆ ساڵی 2026 وەرگرت

:: PM:01:06:10/10/2026 ‌
ئەكادیمیای سویدی، بڕیاری بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی ساڵی 2026ی بە شاعیر و نووسەری كەنەدی "ئان كارسن" دا.

ئەكادیمیای سویدی رای گەیاند، خەڵاتەكە بەهۆی بەرهەمە ئازایانە و داهێنەرانەكانیەوە پێ بەخشراوە كە لە رێگەی ئاڵوگۆڕێكی نوێ و دیالۆگ لەگەڵ كەلەپووری كلاسیكیدا، توانیویەتی شێواز و فۆرمی نوێ بۆ ئەدەبیاتی هاوچەرخ بخوڵقێنێت.

خەڵاتەكە لەلایەن ئەكادیمیای سویدییەوە پێشكەش دەكرێت و بەهای داراییەكەی نزیكەی 1.2 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكییە.

كارسن چەندان بەرهەمی هەیە، بەڵام بەناوبانگترینیان رۆمانەشیعری "ژیاننامەی سوور"ە كە ساڵی 1998 چاپ كرا، نزیكەی 100 هەزار دانەی تەنیا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان لێ فرۆشراوە.

كارسن لێكۆڵەر و پسپۆڕی بواری زمان و ئەدەبی یۆنانی كۆنە. زۆربەی كارەكانی ئیلهامیان لە ئەفسانە كۆنەكان و شیعرەكانی "ساڤۆ" وەرگرتووە و بە زمانێكی مۆدێرن دایڕشتوونەتەوە.

كارسن دەبێتە 19یەمین ژن لە مێژوودا كە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات بەدەست بهێنێت.



وشە - سۆران عەزیز