لە فڕەنسا كۆرۆنا لە یەك هەفتەدا 22% بەرز بووەتەوە

:: PM:01:00:11/10/2026 ‌
تەندروستیی گشتیی فڕەنسا رای گەیاند، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا بەرز بووەتەوە، ئەم بەرزبوونەوەیەش هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن.

بەپێی داتا تەندروستییەكانی فڕەنسا، لە مانگی ئەیلوولدا  تووشبوون بە كۆڤید-19 لە بەشەكانی فریاكەوتن لە یەك هەفتەدا 22%ـی بەرز بووەتەوە.

بەپێی ئاماری تەندروستیی فڕەنسا، نیشانەكانی ئەنفلەوەنزا لای پێگەیشتووان 26% و حاڵەتەكانی هەوكردنی بۆڕیچكەكانی هەوا لای منداڵانی خوار تەمەن یەك ساڵ 12% زیادیان كردووە.

سەرباری ئەم ئامارانە، دەسەڵاتدارانی تەندروستی دووپاتیان لەوە كردەوە، چالاكیی ئێستەی ڤایرۆسەكە هێشتا لە ئاستێكی نزیكدایە لەو ئاستەی ساڵانی پێشوو تۆمار كراوە.

ئێستە هەڵمەتی كوتان دژی كۆرۆنا و ئەنفلەوەنزا لە زۆربەی ناوچەكانی فڕەنسا دەستی پێ كردووە، بەڵام بەهۆی كردنەوەی قوتابخانەكان كۆنترۆڵكردنی ئاسان نییە.

 



وشە - سۆران عەزیز