دەزگای ئاسایشی هەرێمی كودستان وردەكاری هێرشكردنە سەر كەمپی ئازادی لە كۆیەی بڵاو كردەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە سەعات 12:03 بۆ 12:16 خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە دوو درۆن هێرشكرایە سەر كەمپی ئازادی -كۆیە، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كراوە كە كۆتا هێرش بۆ سەر كەمپەكە 30ـی ئەیلوول بوو، ئەوەش هێرشێكی درۆنی بوو، بە هەمان شێوە زیانی گیانی نەبوو.
كەمپی ئازادی لە كۆیە، شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانی پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانە و دەكەوێتە سنووری كۆیە، لە دوای دەستپێكردنی جەنگی نێوان ئێران و ئەمەریكا لە 28ـی شوباتی 2026ـەوە، زیاتر لە هەزار هێرش لە ڕێگەی درۆن و مووشەكەوە كراوەتە سەر خاكی هەرێمی كوردستان.