مەسروور بارزانی و باڵوێزی رۆمانیا: کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوی یەکەمی کابینەی نوێیە

:: PM:12:15:13/10/2026 ‌
ئەمڕۆ سێشەم، 13ـی تشرینی یەکەم، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ڕۆمانیا لە عێراق کرد و دووپات لە بەهێزکردنی پێوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕادۆ دۆبرێ، باڵوێزی ڕۆمانیا لە عێراق کرد،

لە دیدارەکەدا، هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆمانیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

لە تەوەرێکی تری دانیشتنەکەدا، باس لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کرا وەک هەنگاوی یەکەمی گرنگ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم.

هاوکات، دووپاتیان لە پێویستیی ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. لە کۆتاییشدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران


وشە - پێشەنگ مەحموود