بانكی بازرگانیی نیشتمانی داوا لە فەرمانبەران دەكات، هەر كەسێك دەیەوێت بەرپرسیارییەتی وەربگرێ سی ڤی رەوانە بكات.
لە ئاگەدارییەكی بانكەكەدا هاتووە، هەر فەرمانبەرێك لە بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری خوازیاری كاركردنە لە لقەكانی بانكی بازرگانیی نیشتمان لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی زاخۆ، سۆران، گەرمیان و ڕاپەڕین وەك بەرپرس و فەرمانبەری هۆبە، پێویستە لە ڕێگای ئەم لینكەی خوارەوە داواكاری پێشكەش بكات لە ماوەی دیاریكراودا.
ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئەم لینكە لە 18ی ئۆكتۆبەر تا 22ی ئۆكتۆبەر كارا دەبێت بۆ وەرگرتنی داواكارییەكان.