ئەمڕۆ چوارشەم 14ی تشرینی یەکەمی 2026، کەشتییەکی بارهەڵگر کە زیاتر لە 2500 کۆنتێنەری هەڵگرتبوو، لە ئاوەکانی باشووری گەرووی هورمز بەهۆی بەرکەوتنی بە مینێکی دەریایی و کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە، بەتەواوی نوقم بوو.
وەک میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی توندیی ڕووداوەکە و ئەو ئاگرە گەورەیەی کەوتەوە، کەشتییە بارهەڵگرەکە بەرگەی نەگرتووە و بەتەواوی ژێرئاو کەوتووە.
لە لایەکی ترەوە، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە پەیامێکدا ڕای گەیاندووە کە کەشتییەکە سەرپێچیی کردووە و دەیویست لە ڕێگەیەکی نایاسایی و پڕ مەترسییەوە لە گەرووی هورمز تێپەڕێت، هەر ئەوەیش بووەتە هۆی ئەوەی بەر مینە دەریاییەکە بکەوێت و ئەو چارەنووسەی تووش ببێت.