بانكی نێودەوڵەتی داوای كردووە 100 دۆلار بكرێتە 220 هەزار دینار

:: PM:10:56:14/10/2026 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم 14ی تشرینی یەكەمی 2026، سەرۆكی فراكسیۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات كە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران تەنیا تا كۆتایی ئەمساڵ گرەنتی كراوە و دواتر دۆخەكە زۆر قورس دەبێت، هاوكات ئاشكرای دەكات كە بانكی نێودەوڵەتی داوای لە عێراق كردبوو بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە، نرخی 100 دۆلار بەرانبەر بە 220 هەزار دینار جێگیر بكات.

لە دیدارێكدا، بەها ئەعرەجی سەرۆكی فراكسیۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان ڕای گەیاند، هەروەكو سەرۆك وەزیران گوتوویەتی، تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ پێدانی مووچە گرەنتی كراوە، بەڵام دۆخەكە دواتر بە قورس دەبینم بۆ دابینكردنی مووچە.

لەبارەی نرخی دۆلار و كورتهێنانی بودجەوە، ئاماژەی بەوەیش كرد: "بانكی نێودەوڵەتی ڕێنوێنیی بانكی ناوەندیی عێراقی كرد كە نرخی دۆلار بەرانبەر 220 هەزار دینار دیاری بكەن، ئەم نرخەی ئێستە ناتوانێت ئەو كورتهێنانە پڕ بكاتەوە كە لە بودجەدا دروست بووە.

ئەم قسانەی ئەعرەجی لە كاتێكدایە كە هەفتەی ڕابردوو حكوومەتی عێراق بەهای 100 دۆلاری ئەمەریكی لە 132 هەزارەوە بۆ 150 هەزار دینار بەرز كردەوە، ئەوەیش بەو بیانووەی كە ناتوانن خەرجییەكان دابین بكەن و ئەو كارەیان بۆ بەهێزكردنی ئابووری و دراوی نیشتمانی كردووە.


وشە - پۆڵا مەحموود