مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه و زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی دزی له ماركێت و شوێنه بازرگانییه‌كان له‌به‌ریتانیا نیگه‌رانی دروست كردووه، دوای ئه‌وه‌ی ڕاپۆرت و خه‌مڵاندنه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ڕۆژانه 55 هه‌زار حاڵه‌تی دزیكردن تۆمار ده‌كرێ و زیانی ساڵانه‌ی ئه‌و دزییانه ده‌گاته ملیاران پاوه‌ندی به‌ریتانی.
به گوێره‌ی خهمڵانهكانی كه‌رتی بازرگانی ناوخۆی
به‌ریتانیا، به‌های كاڵا دزراوه‌كان له نێو ماركێت و دووكان و شوێنه بازرگانییه‌كان گه‌یشتووه‌ته 2.2 ملیار پاوه‌نی به‌ریتانی له ساڵێكدا، جیا له‌وه‌ی 1.8 ملیار پاوه‌نی تری خه‌رجی زیادكردووه، بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه ته‌ناهییه‌كان و پاراستنی دووكان و شوێنه بازرگانییه‌كان، له دانانی كامێرای چاودێری و پاسه‌وان و سیسته‌می ڕیشه‌كێشكردنی دزیكردن.
به گوێره‌ی داتا فه‌رمییه‌كان له سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردوو تا مانگی ئادار/مارس 530 هه‌زار و 643 تاوانی دزیكردن له شوێنه بازرگانییه‌كان له ناوچه‌ی ئینگلته‌را و وێلز تۆماركراون، ئه‌مه‌یش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گومان ده‌كرێ ئه‌وه ژماره‌ی كۆتایی نه‌بێ و هه‌ندێ له حاڵه‌ته‌كانی دزی هه‌ر پۆلیسی لێ ئاگه‌دار نه‌كرا بێته‌وه.
گرفته‌كه ته‌نیا دزینی كه‌لوپه‌ل له ماركێت و دووكانه‌كان نییه، بگره ئێسته دیارده‌ی دزینی مۆبایلی خه‌ڵكی له له‌نده‌ن به فره‌وانی بڵاوبووه‌ته‌وه و پۆلیس و هێزه‌كان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ت كردووه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تۆڕه تاوانبارانه‌ی مامه‌ڵه به مۆبایله دزراوه‌كان ده‌كه‌ن.