به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نرخی نه‌وت له بازاڕی وزه‌ی دنیا به بڕی زیاتر له دۆلارێك دابه‌زی، شاره‌زایانیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسی و ئالنگارییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنانه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی بۆ ڕێگرتن له هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی هورمز و هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
نه‌وتی خامی برنت به‌یانی ئه‌مڕۆ دۆلارێك و 39 سه‌نت دابه‌زی و به 104 دۆلار و 67 سه‌نت به‌رمیلێكی فرۆشرا، هه‌روه‌ها نه‌وتی خامی ڕۆژئاوای ته‌كساس دۆلارێك و دوو سه‌نت دابه‌زی و به‌رمیلێكی گه‌یشته 94 دۆلار و حه‌وت سه‌نت.
هۆكاری ئه‌م دابه‌زینه‌ی نرخی
نه‌وت، بۆ ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕێگرتن له بۆردمانكردنی كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی هورمز و هه‌وڵه‌كانی واشنتن بۆ هه‌ڵگرتنی سزای سه‌ر كه‌شتیگه‌لی سێبه‌ری ڕووسیا و ئێران و ڤه‌نزوێلا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ ئه‌و كه‌شتیانه بخاته‌وه خزمه‌ت، بێ ئه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران و ڕووسیا و ڤه‌نزوێلا بار بكه‌ن، به‌و ئامانجی كرێی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی به ته‌واوی كه‌م بكاته‌وه.
هاوكات زیادبوونی هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕووسیا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه هۆكارێكی تره وایكردووه، وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانی كه‌رتی وزه ئومێدیان هه‌بێ، كه دۆخه‌كه به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات و نه‌وت بوونی ده‌بێ، بۆیه خواستی كڕین كه‌مێك دابه‌زیووه و ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخی نه‌وتیش ڕوو له دابه‌زین بكات.