ڤیزیت كوردستان زنجیرەیەك كۆنسێرت بە ناونیشانی "ئۆربیلیۆم" لە هەولێر بەڕێوە دەبات، ئەمشەو یەكەم كۆنسێرتی بەڕێوە دەچێت.
ڤیزیت كوردستان گەورەترین زنجیرە كۆنسێرت بە ناونیشانی ئۆربیلیۆم لە هەولێر بەڕێوە دەبات، ئەمشەو یەكەمین كۆنسێرت لە ئەڤینیۆ تیاترۆی ڕۆمانی لە باخچە هەڵواسراوەكانی بابل لە عەنكاوە، سەعات هەشتی شەو بۆ هونەرمەندی ناسراوی تورك "مستەفا جێجیلی" ئەنجام دەدرێت.
كۆنسێرتەكانی ڤیزیت كوردستان تا سەری مانگ بۆ هونەرمەندان مستەفا جێجیلی، هونەرمەند یارا، هونەرمەند نەڤید زەردی، هونەرمەند هانی، هونەرمەند شامی، هونەرمەند ڕەحمە ڕیاز، هونەرمەند حوسام ڕەسام، هونەرمەند جوان حاجۆ بەڕێوە دەچن، كە دەبنە گەورەترین كەرنەڤاڵی هونەری لە پایتەختی كوردستان.