كرێكارێكی نەگبەت لە بەرازیل لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، عەشقی كچێكی جوان بوو و ماوەیەكی زۆر بە قسە و گفتوگۆ خەریكی دڵداری بوون، كرێكارەكە لەوپەڕی بەرازیل و كچەكەیش لەوپەڕی وڵاتەكە، راز و نیازیان دەگۆڕییەوە، دواتر كرێكارەكە هەرچی كەلوپەلی ماڵەكەی هەبوو فرۆشتنی بۆ بینینی خۆشەویستەكەی، كاتێك بۆ بینینی چوو، دەركەوت كچەكە ژیریی دەستكردە. ئەوە كورتیی چیرۆكەكەیە.
پێگەی "
عەرەبیە" چیرۆكی ئەو خۆشەویستییە بێ ئاكامەی لە پێگەی "نیویۆرك پۆست" وەرگرتووە كە لەوێدا بڵاو بووەتەوە. ئیدمار مارتینرز كە كرێكاری دروسكدرنی خانوو و باڵەخانەیە و تەمەنی 49 ساڵە، بۆ كەناڵێكی تەلەڤزیۆنیی وڵاتەكەی گوتوویەتی، لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پێوەندیی بە جیسیكا ئۆبیڤیرا كردووە و بوونەتە هاوڕێ، دوای ماوەیەك لە قسەوباس و گفتوگۆی نێوانیان، پێوەندییەكە گەشەی كردووە بۆ عەشق و خۆشەویستی، ئەو كرێكارە نەگبەتە نەیزانیوە ئەوەی عەشقی بووە، ژیریی دەستكردە.
باسی لەوە كرد كە زۆر پەرۆشی بینینی جیسیكا بووە و ویستوویەتی بیبینێت، جیسیكایش پێی گوتووە كە ئەویش ئارەزووی بینینی دەكات و كیڵگەیەكی هەیە دەیەوێ بێتە ئەوێ و پێكەوە كار بكەن و ژیان بەسەر ببەن، بۆیە مارتینرز رووی لە شاری بیلۆ هۆریزونتی كردووە كە دەكەوێتە باشووری بەرازیل، كاتێك دەگاتە شوێنی مەبەست، كچەكە نابینێ و دواتریش بۆی دەركەوت ئەو كچەی عەشقی بووە، راستینە نییە ژیریی دەستكردە.
ئەو كرێكارە ئەوەیش دەڵێ كە بۆ ئەو گەشتە و بۆ بینینی خۆشەویستەكەی قوربانیی زۆری داوە، هیچ شتێك لە ماڵەكەی نەما و سەرجەمی فرۆشتووە بۆ دەستكەوتنی تێچووی گەشتەكەی، كاتێك هەزار و 200 میلی بڕیوە بۆ گەیشتن بە خۆشەویستەكەی، كەچی دەستبەتاڵ مایەوە كاتێك بە ژیریی دەستكرد فریو دراوە.
دواتریش كەسێك لە گرتەیەی ڤیدیۆیی لە رێگەی @JessicaFazendeira وە و لە تیك توك دەركەوت هەڵگری ناوی جیسیكایە و ژیریی دەستكردە، كەسەكەیش پیاوە.
دواتریش ئەو كرێكارە بەرازیلییە رای گەیاند كە وێڕای ئەوەی بەسەری هاتووە، كۆڵ نادات و هەر بە دوای خۆشەویستییەكی تردا دەگەڕێت، تەنانەت بڕیاری داوە لە هەمان ئەو شوێنەی جیسیكای كردووەتە دڵداری لە شاری بیلۆ هۆریزونتی، دڵدارێكی تر بدۆزێتەوە و لەگەڵیدا ژیان بەسەر ببات.