كچێك لە سلێمانی لەلایەن باوكییەوە كوژرا

:: PM:04:20:20/10/2026 ‌
شەوی رابردوو، كچێك لەلایەن باوكییەوە كوژرا، دەگوترێت بەهۆی رووداوێكی كۆمەڵایەتییەوە بووە و ئێستە باوكەكە بەگوێرەی مادەی 405 گیراوە. 

كچەكە ناوی كیژان بورهانە تەمەن /30 ساڵ/ بووە و خەڵكی سلێمانییە، شەوی رابردوو لەلایەن باوكییەوە كوژرا.

لەوبارەیەوە ئەمڕۆ سێشەم 20ی ئۆكتۆبەر، ئاری لەتیف گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رای گەیاند، شەوی ڕابردوو بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە كەسێك تەقەی لە كچێكی خۆی كرد و بەهۆیەوە برینداربوو، ئەمڕۆ كچەكەی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە باوكەكە بەگوێرەی مادەی 405 گیراوە.


وشە - وشه‌