پێشانگەی كتێبی سلێمانی كە بڕیار بوو مانگی 11 بەڕێوە بچێت، بۆ مانگی سێی ساڵی داهاتوو دواخرا.
پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رای گەیاند، پێشتر بڕیار درابوو لە ڕێكەوتی 11/25 بۆ 2026/12/5 خولی هەشتەمی پێشانگەی (نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب) بەڕێوە بچێت، بەڵام بە هەندێك هۆكاری ناوخۆیی و بابەتی دواخرا.
بەڕێوەبەرانی پێشانگەكە دەڵێن، بڕیارمان دا بە دواخستنی پێشانگەكە بۆ كۆتاییەكانی مانگی سێ "ئادار"ی ساڵی داهاتوو، بە ئامانجی ئەوەی بتوانین وەرچەرخان و گۆڕانكارییەكی گەورە لەم خولە و خولەكانی داهاتووی پێشانگە ئەنجام بدەین.
هۆكاری دواخستنەكەیان بۆ چەند خاڵێك گەڕاندووەتەوە لەوانە، گۆڕانكاری لە شێوازی ڕێكخستن و بەڕێوەبردنی پێشانگە. نزیكی كاتی بەڕێوەچوونی پێشانگە لەگەڵ پێشانگەكانی كتێب لە هەولێر و بەغدا. ئەنجامدانی هەندێك گۆڕانكاری لە ڕواڵەتی دەرەوە و ناوەوەی پێشانگە لە ڕووی ئەندازیارییەوە.