ئەمڕۆ چوارشەم 21ی تشرینی یەكەمی 2026، سەرۆك مسعوود بارزانی 18یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێبی لە شاری هەولێر كردەوە.
ئەو پێشانگەیە كە لەلایەن دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیرییەوە ڕێكخراوە، بە بەشداریی زیاتر لە 400 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە و بە ئامادەبوونی سەرۆك مسعوود بارزانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە میوانان و كەسایەتییە سیاسی و ڕۆشنبیری و ئەكادیمی و ڕۆژنامەنووسان، لەژێر ناونیشانی «من كوردستانیم» دەستی بە كارەكانی كرد و بۆ ماوەی دە ڕۆژ بەردەوام دەبێت.