له ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌مه‌وه لافاو ناوچه‌كانی باشووری فڕه‌نسای گرتووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی بارینی بارانێكی به‌خوڕ و به‌رده‌وامبوونی تا ماوه‌یه‌كی زۆر، به‌هۆیه‌وه زۆربه‌ی شاره‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته كاره‌بایان پچڕا و سێ كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست و بریندارێكیشی لێ كه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی قسه‌كانی به‌رپرسانی
ناوچه‌كه، به‌هۆی زۆری بارانبارینه‌وه ڕێژه‌ی ئاو له شاره‌كان هه‌ستاوه و به ته‌واوی به‌رزبووه‌ته‌وه و پێشتر حاڵه‌تی له‌مجۆره ڕووی نه‌داوه، به‌لام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره زیانی مادی زۆر و فره‌وانی به ته‌واوی ناوچه‌كان گه‌یاندووه.
ڕۆژنامه‌ی لا پرۆڤێنسی فڕه‌نسی نووسیویه‌تی، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ته‌رمی دوو ئافره‌تیان یه‌كێكیان ته‌مه‌ن 86 ساڵ و ئه‌وه‌ی تر ته‌مه‌ن 26 ساڵ له نێو ژێرزه‌مینی ماڵه‌كه‌یان له شاری لانكۆن پرۆڤانس دۆزیوه‌ته‌وه و سێیه‌م كه‌سیش كه ته‌مه‌نی 75 ساڵ بوو، به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه له شاری سان میته‌ر لی گیانی له ده‌ست دا.
هاوكات تیمه‌كانی فریاكه‌وتن، 250 هاووڵاتی شاره‌كانی ئارل و سان مارتن و دو كرۆیان بۆ په‌ناگه‌ی ئارام و شوێنی حه‌وانه‌ی كاتی گواسته‌وه، به‌هۆی به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی نێو شاره‌كان.
له ته‌ك ئه‌وانه‌یش دا، لافاوه‌كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندان شه‌قام و هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به ته‌واوی دابخرێن و ته‌زووی كاره‌بایش له زۆربه‌ی شاره‌كانی وڵاتی فڕه‌نسا پچڕاوه.