پارێزگاری سنە سەردانی هونەرمەند عەینەدین دەكات و پارچەیەك زەویی نیشتەجێبوونی بۆ دابین دەكات، هونەرمەندیش رای گەیاند، 40 ساڵە كرێچیم.
هونەرمەند عەینەدین رای گەیاندووە، زیاتر لە 40 ساڵە داوا دەكەم زەوییەكم پێ بدرێت خانووی لەسەر دروست بكەم، چونكە كرێچیم، بەڵام لە كۆتایی تەمەنم بۆیان دابین كردم.
عەینەدین هونەرمەندی میلی و گۆرانیبێژی ناسراوی كوردستان، ماوەیەكی باری تەندروستی تێكچووە و هونەرمەندان و هەوادارانی بەردەوام سەردانی دەكەن.
ئارش لهۆنی پارێزگاری سنە سەردانی كردووە و بەڵێنی دابینكردنی پارچەیەك زەویی شایستەی بە عەینەدین داوە، ئەویش سوپاس كرد كە لە خەمی ئەو و هونەرمەنداندایە.
عەینەدین دەڵێت: زیاتر لە 40 ساڵ چاوەڕێ بووم پارچە زەوییەكم پێ ببەخشرێت و تێیدا نیشتەجێ ببم، چەندان جار داوای وەرگرتنی زەوی و خانووم كردبوو، بەڵام هیچ كەس و لایەنێك وەڵامی نەدەدامەوە، هەتا پارێزگاری سنە بەدەم داواكەمەوە هات.