پەیوەند جاف: خەریكی گۆرانییەكی هونەرمەند مەزهەری خالقیم و خۆی داوای كردووە بیڵێمەوە

:: PM:01:19:29/10/2026 ‌
هونەرمەند پەیوەند جاف رای گەیاند، گۆرانییەكی نوێی لە بەردەستدایە كە بریتییە لە گۆرانییەكی هونەرمەندی دیاری كورد مەزهەری خالقی.

هونەرمەند پەیوەند جاف بۆ "وشە" گوتی، ئێستە خەریكی گۆرانییەكی هونەرمەند مەزهەری خالقیم و خۆی داوای كردووە بیڵێمەوە، گۆرانییەكە موزیك و تۆماری تەواو بووە و تەنیا كلیپی ماوە.

لەبارەی بەشداریی لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە گوتی، بۆ هەڵەبجە من بەئەركی دەزانم خزمەتی بكەم، لە فێستیڤاڵەكەش بەجۆش و خرۆشەوە پێشوازییان لێ كردم، هەڵەبجە شایانی كاری گەورەیە.

باسی لەوەش كرد، لە كوردستان بیت كار زۆر دەبێت، چونكە كوردستان خۆی چالاكی دروست دەكات، رەنگە بەشداریی چەندان ئاهەنگ و كۆنسێرتیش بكەم، بەڵام هێشتا وردەكارییەكەی دیار نییە.

پەیوەند جاف ساڵی 1971 لە هەڵەبجە لە دایك بووە، لە ساڵی 1995 وە كاری ھونەری دەكات و خاوەنی چەندان ئەلبووم و ڤیدیۆ كلیپە. 



وشە - سۆران عەزیز