شتێكی ئاساییە لە دوای خواردنی شیرینی رێژەی شەكرەی خوێن بەرز ببێتەوە، چونكە كاربۆهیدراتی سادەی تیادایە و بە ئاسانی هەرس دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەكرەی خوێن، بەڵام هەندێك خووی رۆژانە هەن یارمەتیی خاوكردنەوەی خێرایی ئەو بەرزبوونەوە دەدەن.
لەو خوانە،
شیرینی لەگەڵ خواردنی تر بخورێت، وەك ئەو خۆراكانەی چەوری و ریشاڵ پرۆتینیان تیادایە، كار بۆ هێواشكردنەوەی هەرسكردن و رێكخستنی شەكری خوێن دەكەن، وەك خواردنی پارچەیەك شوكوڵاتە و چەرەزات یان خواردنی شیرینی و ماست یان میوە كە بە ریشاڵ دەوڵەمەندە.
كاتی خواردن، وا باشترە خواردنی شیرینی بكەوێتە دوای ژەمێكی هاوسەنگ لە پرۆتین و سەوزە و خۆراكی بە ریشاڵ دەوڵەمەند، كە بەپێی توێژینەوەكان دەبنە هۆی كەمكردنەوەی بەرزبوونەوەی شەكری خوێن لە دوای ژەمەكان، بۆیە پێویستە لە نەخواردنی ژەمەكان بۆ ئەوەی شیرینی بخورێت دوور بكەویتەوە، چونكە بەهۆی برسیەتییەوە بڕێكی زیاتر شیرینی دەخورێت.
بڕی خواردن، هەرچەند بڕی شیرینی خوراو زیاتر بێت، بڕی كاربۆهیدراتی وەرگیراو زیاترە، بۆیە پێویستە بزانرێت ئەو خۆراكەی دەیخۆیت چەند كاربۆهیدراتی تیادایە، وا باشترە ئەو بڕی دەخورێت دیاریكراو بێت، جووڵانەوە لە دوای ژەمی خواردن زۆر گرنگە، واتە 10 بۆ 20 خولەك لە دوای ژەمەكان، وا دەكات ماسولكە گلوكۆز بەكار بێنێت و بەرزبوونەوەی شەكری خوێن زۆر نەبێت.