میدیاكانی رووسیا لەسەر زاری د. یلینا كۆلتیگینا پسپۆرێكی بواری خۆراك گواستوویانەتەوە، بۆ ئەوەی حاڵەتی گۆشەگیریی پایزی تێپەڕ بكەن، خۆراكێكی تێكەڵ بخۆن كە پێی دەگوترێ "خۆراكی رۆژهەڵاتی"، ئەویش لە چەندان جۆری خۆراك پێكدێت و دەكرێ پێی بگوترێ خۆراكی كۆكتێل.
پێگەی "
عەرەبیە" رۆشنایی خستووەتە سەر زانیارییەكانی د. یلینا كۆلتیگینا پسپۆرێكی بواری خۆراك، لەبارەی ئەو خۆراكە و سوودی زۆری بۆ نەهێشتنی حاڵەتی گۆشەگیریی پایزی روونی دەكاتەوە، قەیسیی وشككراوە، هەڵووژەی وشككراوە، گوێز، خورما، هەنجیری وشككراوە، هەنگوین و لیمۆ تێكەڵ بكرێن، باشترین خۆراكی لێ دروست دەكرێت كە بە خواردنی رۆژانە، گۆشەگیریی پایزیتان لە كۆڵ دەبێتەوە.
لەبارەی جۆری ئامادەكردنی ئەو خۆراكە ئەو پزیشكە دووپاتی دەكاتەوە، تەواوی ئەو خۆراكە بەباشی بێنە شوشتن، پاشان ماوەیەك لەناو ئاو بێنە كوڵین، دواتر بكرێتە ناو مەنجەڵێك و لەناو ساردكەرەوە هەڵبگیرێت، رۆژانە رێژەیەكی مامناوەندیی لێ بخورێت و حاڵەتی گۆشەگیریی پایزی لەناو دەبات، بۆ ئەوەی سوودەكەی باشتر بێت، دەتوانن دوای خواردنی خۆراكەكە، مۆزێك یان شوكوڵایەتیشی بەدوادا بخورێت، ئەوكات زیاتر ئەنجامە باشەكەی دەبینن.
ئەو پزیشكە رووسییە ئەوەیش دەڵێت كە نابێ بەهیچ شێوەیەك لە خۆراكەكە و هەر خۆراكێكی تر زێدەڕۆیی بكرێت، بۆیە هۆشداریی دەدات لەوەی هەرچی دەكرێ لە وەزری زستاندا خۆراكی پڕچەوری نەخۆن.
دواتریش ئاماژە بە گۆشەگیریی پایزی دراوە كە لەو وەرزەدا میزاج و وزە زیاتر دادەبەزن، ئەویش بەهۆی گۆڕانكاریی وەرزەكانەوە هەیە، كاتی رۆژ كورت دەبێتەوە و كەش ساردتر دەبێت.