توێژینەوەیەكی زانستی ئاشكرای دەكات كە شێوانی نوستن و تێكچوونی كاتەكانی كاتژمێری بایۆلۆجی لەش تەنیا نیشانەیەكی هاوەڵی خەمۆكی نین، بەڵكو بزوێنەری سەرەكیی جۆرێكی دیار و سەربەخۆی خەمۆكین كە زانایان بە جۆری حەوتەم و "خەمۆكی رۆژانە" ناوی دەبەن.
توێژینەوەكە لە لایەن توێژەرانی ئوسترالی لە زانكۆی سیدنی ئەنجام دراوە، پشتی بە داتای زیاتر لە 11 هەزار كەس بەستووە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی نزیكەی چواریەكی تووشبووان نیشانەكانی ئەو جۆرە دەگمەنەی خەمۆكیان لەسەر بەدیار دەكەوێت، واتە دەركەوتنی خەمۆكی لە تەمەنێكی زوو و بە توندی بە بەراورد بە جۆرەكانی تر، جیا لە لاوازیی ئەو نەخۆشانە بۆ چارەسەری دژەخەمۆكی ئاسایی.
توێژەران چەند نیشانەیەكیان دیاری كرد، ئەگەر تووشبوو بە خەمۆكی سیانی لەو نیشانانە هەبوو، ئەوە خەمۆكییەكەی لەو جۆرەیە، ئەوانیش گۆڕانی وەرزیی میزاج و شەونخوونی زۆر و لەرادەبەدەر و حەزكردن بە كەسایەتیی كوندەبەبۆ و زۆر نوستن و بە بەردەوام هەستان لە خەو بە شەكەتی و شێوانی نوستنی گەشتە ئاسمانییەكان.