ئاسایشی هەولێر گرتنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە لە پارێزگای نەجەف تاوانێكی كوشتنیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەنراوێكی ئاسایش هاتووە، دوای ئەوەی لە لایەن "وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان / لێژنەی هەماهەنگییەوە" ئاگەدار كراینەوە كە لە ڕێكەوتی 25ی ئۆكتۆبەر، لە پارێزگای نەجەف، دوو تۆمەتبار هەڵدەكوتنە سەر ماڵێك و دوو ئەندامی ئەو خێزانە /كوڕ و دایكێك/ دەكوژن؛ پاشان ئۆتۆمبێل و بڕێك پارەی ماڵباتەكە دەدزن و بەرەو شاری هەولێر هەڵدێن.
" لەسەر ئەم تاوانە، تیمەكانمان دەستیان بە ئەنجامدانی بەدواداچوون كرد و شوێنی مانەوەی تۆمەتبارانیان دەستنیشان كرد، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، هەردوو تۆمەتبارەكەمان بە ناوەكانی /م. ف. ع./ و /ح. هـ. ح/ گیران" لە راگەیەنراوەكەدا وا نووسراوە.