دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، هیچ پلانێكی ئاماده و ده‌سبه‌جێمان نییه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران، دۆخه‌كه وا ده‌رده‌كه‌وێ، كه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ به‌ده‌ستیده‌هێنین.
له‌میانه‌ی
چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمز، دۆناڵد تره‌مپ گوتی، له‌و دۆخه‌ی ئێسته له‌گه‌ڵ ئێران هه‌مانه ڕازیم، ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات دووباره هێرشه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌و دیداره‌ی تره‌مپ له ڕێی پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام دراوه و ماوه‌ی شه‌ش خوله‌ك به‌رده‌وامی هه‌بووه، تێیدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی داوه، وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ، به‌ده‌ستیده‌هێنین.
له‌باره‌ی ئه‌و ئاماژانه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێران ئاشكرای كرد، تره‌مپ ڕای گه‌یاند، من ئاماده‌م و ئێمه ئاماده‌ین و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ جووڵه‌كردن ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه پێویست بكات، به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێ كه پێویست به‌و هه‌نگاوه نه‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕوونی كرده‌وه، نرخی وزه له دوای هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی به ته‌واوی داده‌به‌زێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێسته ڕێژه‌یه‌كی زۆری نه‌وت به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕ ده‌بێت، گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكایش بۆ سه‌ر ئێران، ئابووری ئه‌و وڵاته‌ی به ته‌واوی خنكاندووه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه دانوستانه‌كان به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامیان ده‌بێت، تا چاره‌نووسی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، كه بڕه‌كه‌ی 400 كیلۆگرامه.