هەردی سەڵاح: هەر هەنگاوێك لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان بێت هەنگاوی بۆ دەنێم

:: AM:10:22:04/11/2026 ‌
پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی كوردستان رای دەگەیەنێت، وەك پەرلەمانتارێكی هەرێمی كوردستان كە سوێندی یاسایی لە پەرلەماندا خواردووە، هەر هەنگاوێك لە بەرژەوەندیی باڵای خاك و خەڵكدا بێت، هەنگاوی بۆ دەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری تشرینی دووەم، هەردی سەڵاح پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، وەك پەرلەمانتارێكی هەرێمی كوردستان كە سوێندی یاسایی لە پەرلەماندا خواردووە، هەر هەنگاوێك لە بەرژەوەندیی باڵای خاك و خەڵكدا بێت، هەنگاوی بۆ دەنێت.

باسی لەوەش كرد، لە كاراكردنەوەی پەرلەمان بەشداریی دەكەم و نابێت هیچ هێزێك ڕێگریی لە كاراكردنەوەی پەرلەمان بكات.

هاوكات دیوانی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان رای دەگەیەنێت، 51 پەرلەمانتار لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ ئامادە بێت دانیشتنەكە یاسایە و كێشەی نییە.

بڕیارە ئەمڕۆ دوای زیاتر لە دوو ساڵ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، تا ئێستە یەكێتی ئامادە نییە ئەو دامەزراوەیە شەرعییە بخرێتەوە كار.


وشە - رامیار جەواد