وەزیرێكی ئیسپانیا دەستی لە كار كێشایەوە

:: AM:10:31:04/11/2026 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم وەزیری گواستنەوەی ئیسپانیا ئۆسكار پۆینتی، بە فەرمی دەستكێشانەوەی لە پۆستەكەی هەڵگرت، لە كاردانەوەی ڕووداوی خۆپێكدادانی دوو شەمەندەفەر لە هەفتەی ڕابردوو لە هەرێمی تۆلیدۆ كە بەهۆیەوە 69 كەس كوژران.

ئۆسكار پۆینتی لە گوتەیەكی لە بەردەم ئەندامانی لیژنەی هەمیشەیی پەرلەمانی ئیسپانیا گوتی، وەزیری گواستنەوە لە وڵاتێكی وەك ئیسپانیا نابێ لە پۆستەكەی بمێنێتەوە، لە دوای دوو ڕووداوی پێكدادانی شەمەندەفەرەكان لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا.

هاوكات وەزیری گواستنەوەی ئیسپانیا گوتی، دەستكێشانەوەی لە پۆستەكەی وەك دەرفەتێك بۆ بەرژەوەندیی وڵاتەكەی و پرۆسەی دیموكراسی و وەڵامدانەوەی داواكارییەكانی گەل بە هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی سیاسی ناوبرد.

هێمای بۆ ئەوەیش كرد، دیموكراسیی ئیسپانیا پێگەیشتووە و وڵاتێكی بەهێزە و پێشكەوتووە، نەك وڵاتێكی شكستخواردوو وەك هەندێك باسی لێوە دەكەن.

ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر دوو شەمەندەفەر لە نزیك شارەدێی ئۆردای ناوەڕاستی ئیسپانیا خۆیان بەیەكدا كێشا، بەهۆیەوە 69 كەس گیانیان لە دەست دا، هەروەها لە مانگی كانوونی دووەم/یەنایەری ئەمساڵ ڕووداوێكی تری هاوشێوە كوژرانی 46 كەسی لێ كەوتەوە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د