ئۆجەلان: مەرجی پێشوەختەی توركیا بۆ چەكدانان قبووڵ ناكەین

:: AM:10:36:04/11/2026 ‌
پەرلەمانتارێكی دەم پارتی رای گەیاند، ئۆجەلان لە پرۆسەی ئاشتی نیگەرانی و رای گەیاندووە، مەرجی پێشوەختەی توركیا بۆ چەكدانان قبووڵ ناكەین.

عومەر ئۆجەلان وردەكاریی دیداری خۆی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەكەكە لە ئیمراڵی ئاشكرا كرد و ڕای گەیاند، ئۆجەلان نیگەرانیی خۆی لە شێوازی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئاشتی دەربڕیوە، ئەو تێڕوانینەی ڕەت كردووەتەوە كە پرۆسەكە تەنیا كورت بكرێتەوە بۆ پرسی چەكدانان.

عومەر ئۆجەلان لە لێدوانێكدا كە لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا خستەڕوو و ئاماژەی بەوە دا،  لە دیدارەكەدا باس لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئاشتی و پێكهێنانی لیژنەی نوێ كراوە و ڕێبەری پەكەكە گوتوویەتی، ئیتر مەرجی تەنیا چەكدانان قبووڵ نەكراوە.

بەگوێرەی گوتەكانی پەرلەمانتارەكەی دەم پارتی، لە قۆناغی داهاتوودا لیژنەیەكی نوێ بە ناوی "لیژنەی ئاشتی و سیاسەت" پێكدەهێنرێت و كارەكانی لە ژێر سەرپەرشتی و ڕێنوێنی ڕاستەقینەی عەبدوڵا ئۆجەلان دەبێت، هاوكات هۆشداریش دراوە كە نابێت دۆسیەی ئاشتی وەك ئامرازێك یان كاڵایەكی هەڵبژاردن بۆ بەرژەوەندیی حزبی بەكار بهێنرێت.

عومەر ئۆجەلان ئەوەشی خستە ڕوو، بۆ ئەوەی عەبدوڵا ئۆجەلان بتوانێت بە شێوازێكی ئاسانتر و چالاكتر بەشداریی لە دانوستانەكانی پرۆسەی ئاشتیدا بكات و پێوەندییەكی تەندروستتر بەڕێوە ببات، شوێنی مانەوە و كاركردنی لە دوورگەی ئیمراڵی كەمێك فراوانتر كراوە و گواستراوەتەوە بۆ ناو خانوویەك.



وشە - سۆران عەزیز