نیشتمان مستەفا ناوپردانی: بە گیانێكی نیشتمانپەروەرانە بەشداریی دانیشتنی پەرلەمان بكەن

:: AM:10:53:04/11/2026 ‌
پەرلەمانتارێكی یەكێتی رای دەگەیەنێت، داوا لە سەرجەم فراكسیۆن و پەرلەمانە دەكەم بە گیانێكی نیشتمانپەروەرانە بەشداریی دانیشتنی پەرلەمان بكەن.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری تشرینی دووەم، نیشتمان مستەفا ناوپردانی پەرلەمانتاری یەكێتی بە "وشە"ـی راگەیاند، داوا لە سەرجەم فراكسیۆن و پەرلەمانە دەكەم بە گیانێكی نیشتمانپەروەرانە بەشداریی دانیشتنی پەرلەمان بكەن.

زیاتر گوتی، با هەرێمی كوردستان لە چەقبەستوویی سیاسی رزگار بكرێت و پەرلەمان كارا بكرێتەوە.

هاوكات دیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رای دەگەیەنێت، 51 پەرلەمانتار لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ ئامادە بێت دانیشتنەكە یاسایە و كێشەی نییە.

بڕیارە ئەمڕۆ دوای زیاتر لە دوو ساڵ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، تا ئێستە یەكێتی ئامادە نییە ئەو دامەزراوەیە شەرعییە بخرێتەوە كار.


وشە - رامیار جەواد