پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ رای دەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە پێوەندیم بە نەوەی نوێ نەما و وەك پەرلەمانتاری سەربەخۆ بەشداریی دانیشتنی پەرلەمان دەكەم.
ئەمڕۆ چوارشەم چواری تشرینی دووەم، شڤان سەعید پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، ئێستە پەرلەمانتاری سەربەخۆم، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی بەشداریی كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكەم.
زیاتر گوتی، هیچ پێوەندییەكم بە نەوەی نوێ و هیچ لایەنێكی ترەوە نەماوە، وەك پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ بەشداریی دانیشتنی پەرلەمان دەكەم.
هاوكات دیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رای دەگەیەنێت، 51 پەرلەمانتار لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ ئامادە بێت دانیشتنەكە یاسایە و كێشەی نییە.
بڕیارە ئەمڕۆ دوای زیاتر لە دوو ساڵ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، تا ئێستە یەكێتی ئامادە نییە ئەو دامەزراوەیە شەرعییە بخرێتەوە كار.