محەمەد سەعدەدین سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی پیرۆزبایی كاركردنەوەی پەرلەمانی كوردستان دەكات و هەروەها دڵخۆشە بە نوێنەرایەتی پێكهاتەكان لە دەستەی سەرۆكایەتی.
محەمەد سەعدەدین سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند، بە بۆنەی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان و دەستەی سەرۆكایەتی هەڵبژێردراو دەكەین.
" هەروەها بوونی نوێنەرانی پێكهاتەكان لە دەستەی سەرۆكایەتی، جوانترین تابلۆی برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیانە لە هەرێمی كوردستان" محەمەد سەعدەدین وای نووسیوە.
ئەمڕۆ دوای دووساڵ لە پەكخستنی، پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی 52 پەرلەمانتاری كوردستان كاراكرایەوە و دەستەی سەرۆكاسەتی پەرلەمان هەڵبژێردرا.