سوپای ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای حەماسی ڕاگەیاند

:: PM:07:35:04/11/2026 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم چواری نۆڤێمبەر، سوپای ئیسرائیل کوژرانی جەمال ئەبو سەعید سەرۆکی بەشی ئۆپراسیۆنەکانی لە باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە غەزە ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوێکدا سوپای ئیسرائیل گوتی، "پێشتر لەم هەفتەیەدا، سوپای ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی گشتی (شاباک) هێرشێکیان لە شاری غەزە ئەنجام دا، کە بووە هۆی کوژرانی جەمال ئەبو سەعید، سەرۆکی بەشی ئۆپراسیۆنەکان لە باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، کە عومەر شیم تۆڤی لە کاتی شەڕەکەدا دەستبەسەر کردبوو".

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئەبو سەعید بە تێپەڕبوونی ساڵەکان چەندان پۆستی سەرکردایەتیی لەناو حەماسدا وەرگرتبوو، لەوانە مەشقپێکردنی ئەندامە سەربازییەکان لە دەرەوەی کەرتی غەزە، سەرکردایەتیکردنی کەتیبەیەکی دژە تانک، و شارەزایی سەربازی لە لیوای کەمپەکانی ناوەڕاست.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ناوبراو بەرپرسی پێوەندییەکانی حەماس بووە لەگەڵ وڵاتانی جیاواز، و وەک "سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاری بۆ بزووتنەوەکە" هەژمار دەکرا.



وشە - پۆڵا مەحموود