كلینتۆن زیاتر پێش ترامپ كه‌وته‌وه‌

:: PM:04:03:01/10/2016 ‌

كاندیدی دیموكراتەكان بەگوێرەی ئامار و پێوانەكردنەكانی ڕای گشتی، رۆژ دوای رۆژ نزیك دەبێتەوە لە گەیشتن بە كۆشكی سپی و دوای یەكەم ڕووبەڕووبوونەوەشی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، رێژەی دەنگەكانی بەرەو سەرەوە هەڵكشاوە و زۆرتر پێش دۆناڵد ترامپی كاندیدی كۆمارییەكان كەوتووە.

بەگوێرەی دوا پێوانەكانی ڕای گشتیی ئەمەریكا، كلینتۆن ئێستە رێژەی 43% دەنگەكانی ئامار و پێوانەكردنەكانی خەڵكی ئەمەریكای مسۆگەر كردووە و لە بەرامبەریش دۆناڵد ترامپ 40%ی بەدەست هێناوە، ئەمەش بەپشتبەستن بە پێوانەكردنەكانی كەناڵی "فۆكس نیوز"ی ئەمەریكی.

پێش دەست پێكردنی یەكەم ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان كلینتۆن و ترامپ، هیلاری كلینتۆن بە رێژەی 1% لە پێش دۆناڵد ترامپەوە بوو، بەڵام ئێستە 2%ی تری زیاد كردووە.

لە رۆژانی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ و هیلاری كلینتۆن لە دیبەیتێكدا ڕووبەڕووی یەكتر كرانەوە و بەشێوەیەكی توند رەخنەیان لە یەكتر گرت.

وشە/ئەلعەرەبیە، و:باز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د