زرێبار هه‌ورامی پێشكه‌شكار و خانمه بازرگانی شاری سلێمانی وێنه‌یه هه‌واڵێكى له‌لایه‌ن تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن تووشى ڕووداوى هاتووچۆ بووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" زرێبار هه‌ورامى تووشى ڕووداوى هاتووچۆ نه‌بووه و ئه‌و وێنه‌ى ئۆتۆمبیله‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه هى ئه‌و نییه، ئێسته ئه‌و خانمه ته‌ندروستى زۆر باشه و تووشى هیچ ڕووداوێك نه‌بووه.
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌وادارانى پرسیارێكى زۆریان ئاڕاسته‌ى كردووه له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی و به‌هۆى سه‌رقاڵى به پڕۆژه تازه‌كه‌ى كه ئارێشگایه‌كى خانمانه نه‌یتوانییوه وه‌ڵامى كه‌س بداته‌وه.
زرێبار هه‌ورامی ساڵی 1993 له قه‌ندیل له‌دایك بووه و وه‌ك بێژه‌ره‌ی هه‌واڵ له كه‌ناڵی (NRT) سه‌ره‌تا ده‌ركه‌وت، به‌ڵام چه‌ند مانگێك پێش ئێسته وازی له بێژه‌ری هێنا و ئێسته وه‌ك خانمێكی بازرگان كار ده‌كات، خاوه‌نی خه‌ڵاتی ڕوانگه‌یه بۆ داهێنا و دروستكردنی هه‌لی كار، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته به هۆیی چاولێكردنی له خانمی ناوداری كوردی هێڵی ڵۆڤ، ئه‌ویش هه‌ستا به دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی جوانكاری و ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بوویه‌وه.