بڕیارەکەی ئۆپیک ناتوانێت نرخی نەوت بگەڕێنێتەوە ئاستی جاران

:: PM:04:08:01/10/2016 ‌

ئاژانسی فیتش بۆ ریزبەندی دڵنیای، رایگەیاند، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی رێکخراوی ئۆپێک، بەس نیە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەی نرخی نەوت بکات و بەهێز بیبوژێنێتەوە.

کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە رێکخراوی ئۆپێک بە تێڕوانینیمان ناتوانێت کێشەی نرخی نەوت چارەسەر بکات و بیگەڕێنێتەوە ئاستی جارانی، دەبێت هاوسەنگی بازاڕ رابگێرێت بەگشتی لە ساڵی داهاتوودا.

نرخی نەوت لەساڵی2014ەوە لە دابەزیندایە و لە ساڵی 2015 نرخی یەک بەرمیل گەیشتە خوار 30 دۆلار، کێشەی کورتهێننی بوودجەی بۆ وڵاتە بەرهەمهێنەرەکانی نەوت دروست کرد.

لە کۆتا کۆبوونەوەی نافەرمی رێکخراوەکە بڕیاری سنوردار کردنی بەرهەمەهێنانیدا بۆ ئەوەی نرخی بەرز بێتەوە.

دوای کۆبوونەوەکە نرخی نەوت شەش لە سەد بەرز بووەوە.

وشە/رۆیتەرز، رێبین محەمەد


وشە - ڕێبین محه‌مه‌د