راوێژکارێکی حکوومی، ئەمڕۆ پێنجشەمم، رایگەیاند، عێراق بە بڕی یەک ملیار دۆلار بەڵگەنامەی دارایی دەفرۆشێت لە بازاڕە جیهانیەکان، بۆ ئەوەی کێشە داراییەکان تێپەڕێنێت و داهاتەکانی بەرزبکاتەوە و بەسەر داعشدا سەرکەوین.
ئەو بەڵگە داراییانە دەرکراوە، حکوومەتی عێراقی بە نیوەی بەهاکەی فرۆشراوە بە ئەمەریکا لە سێ مانگی یەکەمی 2016ەدا.
ئەو بڕە بەهاکەی 2.7 دۆلار بووە لە 2028 و کۆبۆنی 5.8% و ئێستە نرخەکەی گەیشتوتە نەوەد لە سەد.
لە مانگی یولیۆ.تەمووز، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی سێ ساڵ و بە بەهای 5.34 ملیار قەرز داوەتە عێراق لەبەرامبەر چاکسازی ئابوری، بەغدا هیوای وایە بڕی 12 ملیار دۆلاری تر وەربگرن لە حەوت دەوڵەتە پیشەسازیە گەورەکە.
لەگەڵ ئەوەشدا، مەرجی پاڵپشتی کردنی دارایی گشتی و مووچەی خانەنشین لە عێراق بکەن، بەڵام هیچ روونکردنەوەیەکی تری لەو بارەیەوە بڵاو نەکردەوە.
وشە/ رۆیتەرز، رێبین محەمەد