خانمه شاعیر و نووسه‌ر و وه‌رگێرى ناسراوى كورد و جیهانى (چۆمان هه‌ردى)، شیعرێكى له لایه‌ن گرووپێكى میوزیكى جیهانى ده‌كرێت به گۆرانى كه پێكهاتوون له گرووپێكى خانمان و بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ ڕاسته‌وخۆ دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و كلیپه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه میوزیكییه جیهانییه‌وه خانمه شاعیرى ناسراوى كورد چۆمان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "شیعرێكى ئینگلیزیم به ناوى "سه‌فه‌رى هه‌ڵاتن"، كه له ساڵى 1988 نووسراوه، له لایه‌ن گرووپێكى میوزیكى فڕه‌نسى و جیهانى كه پێكهاتوون له ژماره‌یه‌ك خانمه گۆرانیبێژ، ده‌كرێت به گۆرانى و ئه‌مڕۆ دواى ته‌واوبوونى سه‌رجه‌م كاره‌كانى بڵاوكراوه‌ته‌وه".
سیسییل ماتێڤى – بوشێ مایسترۆى گرووپی ئارمیلس له وڵاتى فڕه‌نسا، داواى ڕه‌زامه‌ندى لێكردم بۆ ئه‌وه‌ى شیعره‌كه‌م به‌ناوى "سه‌فه‌رى هه‌ڵاتن"، بكه‌ن به گۆرانى، دواى ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕینم پاسكال گییۆ – دیكۆ ئاوازى ئه‌و گۆرانییه‌ى دانا‌و گرووپه‌كه پاش پڕۆسه‌یه‌كى دوور و درێژ له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی گۆرانییه‌كه‌یان تۆمار كرد و ئه‌مڕۆ بڵاویان كردووه‌ته‌وه، چۆمان واى گوت.
ئه‌و گۆرانییه به زمانى ئینگلیزى و ژێرنووسى فره‌نسى كارى بۆ كراوه و كارى كلیپ و تۆماركردنى بۆ كراوه، چه‌ندین هونه‌رمه‌ندى جوان و قوتابخانه‌یه‌ك و چه‌ندین منداڵ و دایك و باوكیان به‌شدارییان له به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و گۆرانییه‌دا كردووه.
چۆمان ھەردی لەدایکبووی ١٩٧٤ لە سلێمانی، کچە شاعیر و نووسەر و وەرگێڕ و چیڕۆکنووس و وتارنووس و وێنەکێشی کوردە، لە ساڵی ١٩٧٥ خێزانەکەی چوونەتە ئێران و وە لە دوای ڕێكکەوتننامەی جەزائیر، ساڵی ١٩٧٩ ھاتنەوە عێراق، بەڵام بە ھۆی کارەساتی ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٨ چوونەتەوە ئێران، وە لە ساڵی ١٩٩٣ چۆمان ھەردی چووەتە شانشینی یەکگرتوو ھەرلەوێش بووه‌تە خوێندکاری بەشی فەلسەفە و دەروونناسی لە زانکۆکانی لەندەن و ئۆکسفۆرد، ھاوکات چۆمان ھەردی دوکتۆرای (PhD) ھەر لە به‌ڕیتانیا ھێناوەتەوە کە تیشکی خستبووە سەر کاریگەری کۆچبەری ناچار (Forced migration) لە سەر ژنانی عێراق و ئێران.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى