نازدار وێنەی جیاوازی لەگەڵ هاوسەرەكەی بڵاو كردەوە

:: AM:11:49:29/12/2017 ‌
هونەرمەندی دەنگخۆشی كورد "نازدار" لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەی خۆی و هاوسەرەكەی بڵاو كردەوە كە تیایدا بەشێوەیەكی سەرنج راكێش دەردەكەوێ‌.

لە بڵاو كردنەوەی ئەم وێنەیەدا "نازدار" بەشێوەیەكی جیاوازتر لە جاران دەركەوێت، لەكاتی بڵاوكردنەوەی وێنەكانیشی هیچ پەیامێكی ڕانەگەیاندووە.

پێش ماویەك لە كاتی گەڕانەوەی بۆ كوردستان، هونەرمەند نازدار لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە كاتی بەڕێوەچوونی كۆنسێرتەكەی لە شاری دهۆك ڕای گەیاند: "داواكارم لە تەواوی هونەرمەندان پاڵپشتی سەربەخۆیی كوردستان بكەن و ڕێز لە خوێنی شەهیدانی ڕابردوو و ئێستەمان بگرن".

نازدار لە ساڵی 1987 لە باكوری كوردستان لە دایك بووە، خاوەنی چەندان كلیپە و ماوەیەكە كاری نوێی نییە و بێدەنگە، هاوسەرگیری كردووە و لە ئەڵمانیا لەگەڵ خێزانەكەیدا دەژی. نازدار بەوە ناسراوە كەمتر حەزی لە دەركەوتنە لە ڕاگەیاندنەكان، بۆیە كەمترین زانیاری لەسەر ئەو ژنە هونەرمەندە هەیە.







وشە - سه‌رخێڵ هاشم