کەیلان، له ئەکاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام، وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاو کردووه‌تەوە.
کەیلان جگە لەوەی شێوەکاریشە، پێشکەشکارێکی بەتوانایە، لەم وێنەیەیدا پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە، هەوادارانی سەرسام کردووە.
ئەو لەژێر وێنەکەیدا نووسیویەتی: (ئازادی ژن تێکەڵ بەڕەڵایی مەکەن، ژنی ژیر نە بەڕەڵا دەبێت، نە ئازادی بۆ بەڕەڵابوون دەوێت. ژنە ناژنەکانیش، ناژیرەکانیش ئازادیش نەکرێن "بەڕەڵایی" خۆیان هەر ئەنجام دەدەن.)
شایەنی باسە کەیلان لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە لە وڵاتی ئێران نەشتەرگەری بۆ کراو لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.
کەیلان ماوەی چەندان ساڵە لە هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر خەریکی کاری میدیاییە، ئەو خەڵکی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، دەرچووی بەشی گرافیکە.
کەیلان، پێشکەشکارە شۆخ و شەنگەکە، پێشتر لە دیواری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام، وێنەیەکی خۆی بڵاو کردبووەوە، کە سەرگەرمی وێنەکێشانە و لەسەر وێنەکەی نووسیبووی: (کامێرەی شاراوە.) هەوادارانی بە کچێکی قسەخۆش و ڕووخۆش وەسفی دەکەن.
كه‌یلان عه‌بدوڵا خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته، سه‌ره‌تای كاری ڕاگه‌یاندنی له ڕێگه‌ی پڕۆگرامی "خوانی ئێمه" له كه‌ناڵی ئاسمانی "كورد ماكس"ه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه جگه له پێشكه‌شكردنی چه‌ندان پڕۆگرامی جیاواز، ئه‌م خاتوونه به یه‌كێك له قسه‌خۆشترین خانمه‌كانی ڕاگه‌یاندنی كوردی داده‌نرێت، زۆر گرنگی به جلی كوردی ده‌دات، بۆیه لای خانمان جل و ستایله‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێته قسه و باسیان، پێشتر و ئێسته‌ش كاری كێشانی وێنه‌ی تابلۆیی ده‌كات.